گەهـ گرژە گەهێ لوولە گەهێ خاوە دڵی من

لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
 1 خولەک  412 بینین
# گەهـ گرژە، گەهێ لوولە، گەهێ خاوە دڵی من وەک پەرچەمەکەت دائیمە شێواوە دڵی من # بۆ زیارەتی پێی تۆیە هەمیشە وەکوو ڕێباز گیانە لەسەری ڕێت سەری داناوە دڵی من