وەرە ئەی سەروو عەڕعەڕ عەبدی باڵا و بەژنی مەوزوونت

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  264 مشاهده
وەرە ئەی سەرو و عەڕعەڕ عەبدی باڵا و بەژنی مەوزوونت
شەپۆلی بۆنی گوڵ شێواوی شێوەی هاتن و چوونت
وەرە ئەی عەنبەری سارا غوڵامی دانەیی خاڵت
وەرە لەعلی یەمەن دڵ پڕ لە خوێنی لێوی مەیگوونت
بە بارێ عیلمی حەفتا ساڵەوە دابووم بە شاگردت..
بژی ئەی سامیری سەر سامی دیدەی پڕ لە ئەفسوونت
وەفات دەرحەق بەمن بەینێ بوو ئێستاکە جەفاکاری
چ ڕوویداوە لە بەندەی عاشقی شەیدایی مەجنوونت
لە داوی پەرچەمی یارا ئەسیری چەشنی دیلی ڕووس
هەتا مەحشەر کەمالیتخلص زەحمەتە لەم داوە بەربوونت