ئەزانی بۆچ فەلەک گەردوش بە کامی ئەهلی دڵ ناکا
از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
1 دقیقه
906 مشاهده
ئەزانی بۆچ فەلەک گەردوش بە کامی ئەهلی دڵ ناکا
بەبێ ئەمر و مەرامی پیاوی دوون قەت گەرد و خۆڵ ناکا
شتی خۆماڵی بێ قەدرە گەر ڕاستت ئەوێ بەخوا
هەزار «قۆڵۆنیا» لام قیمەتی دەنکێ سمڵ ناکا
دڕک خۆ پاسەوان و هاودەمە دائیم لەدەوری گوڵ
سەرم سوڕماوە بۆ بولبول پەرەستش بۆ چقڵ ناکا؟
غەزالەی دەشتی چین وەحشن لەگەڵ کەس ناگرن ئولفەت
فیدای کار ئاسکەکەی سەحرای هەڵەبجەمکانی من کە سڵ ناکا
ئەزانی ڕۆژی عاشق ڕەش ئەبێ وەک بەختی بەرگەشتەی
نیگاری دیدە کاڵم بۆیە چاوی فێری کل ناکا
ئەوا جەژنە هەموو کەس دەس لە مل یارن بە دڵشادی
بە تەنها یارەکەی بێ ڕەحمەکەم دەستم لە مل ناکا
بە لوقمان و ئەرەستۆناکرێ چارەی هەتا مردن
بە غەیرەز ماچی لێوت کەس عیلاجی دەردی دڵ ناکا
ڕەقیب وەک سپڵی لاورگە بەخەنجەر بیکوژن ئامان
بە غەیری زەربی خەنجەر هیچ شتێ چارەی سپڵ ناکا
نەوەک بەربێ لە داوی پەرچەمی لوولی دڵی عاشق
کەمالیتخلص بۆیە یارم پەرچەمی خۆی خاو و شل ناکا