بێ وەفا دلبەر لە کوێ ما وەعدە و پەیمانەکەت
از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
1 دقیقه
1652 مشاهده
بێ وەفا دلبەر لە کوێ ما وەعدە و پەیمانەکەت
بۆ چی تەرکت کرد بە جارێ عاشقی دێوانەکەت
من هەتا ماوم لەسەر ئەو شەرت و عەهدەم چاوەکەم
ڕۆح ئەکەم قوربانی ڕیشوەی چەفیە و جامانەکەت
تۆ لە گوڵگەشتی چەمەندای دائیما ڕەحمت ببێ
بێ بپرسە جارێ حاڵی دیلی بەندیخانەکەت
ڕۆژی عالەم ڕەش مەکە گیانە لەسەر سوبحی جەبین
لادە تو خوا پەرچەمی شەو ڕەنگی میشک ئەفشانەکەت
خەتتی لای لێوت عەزیزم من ئەزانم حیکمەتی
خضراعلامە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەیی حەیوانەکەت
ئەی نیگار! تۆ چونکە لەیلی کوردی من مەجنوون سیفەت
شیعرەکانم حەسرە سەر تەعریفی حوسن و ئانەکەت