ئەزانی بۆچ فەلەک گەردوش بە کامی ئەهلی دڵ ناکا

لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
 1 خولەک  908 بینین
ئەزانی بۆچ فەلەک گەردوش بە کامی ئەهلی دڵ ناکا
بەبێ ئەمر و مەرامی پیاوی دوون قەت گەرد و خۆڵ ناکا
شتی خۆماڵی بێ قەدرە گەر ڕاستت ئەوێ بەخوا
هەزار «قۆڵۆنیا» لام قیمەتی دەنکێ سمڵ ناکا
دڕک خۆ پاسەوان و هاودەمە دائیم لەدەوری گوڵ
سەرم سوڕماوە بۆ بولبول پەرەستش بۆ چقڵ ناکا؟
غەزالەی دەشتی چین وەحشن لەگەڵ کەس ناگرن ئولفەت
فیدای کار ئاسکەکەی سەحرای هەڵەبجەشوێنی من کە سڵ ناکا
ئەزانی ڕۆژی عاشق ڕەش ئەبێ وەک بەختی بەرگەشتەی
نیگاری دیدە کاڵم بۆیە چاوی فێری کل ناکا
ئەوا جەژنە هەموو کەس دەس لە مل یارن بە دڵشادی
بە تەنها یارەکەی بێ ڕەحمەکەم دەستم لە مل ناکا
بە لوقمان و ئەرەستۆناکرێ چارەی هەتا مردن
بە غەیرەز ماچی لێوت کەس عیلاجی دەردی دڵ ناکا
ڕەقیب وەک سپڵی لاورگە بەخەنجەر بیکوژن ئامان
بە غەیری زەربی خەنجەر هیچ شتێ چارەی سپڵ ناکا
نەوەک بەربێ لە داوی پەرچەمی لوولی دڵی عاشق
کەمالیناسناوی ئەدەبی بۆیە یارم پەرچەمی خۆی خاو و شل ناکا