شۆرەزاری خاکی ڕەی ئەمجارە دامەنگیرمە

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  1124 مشاهده
شوورەزاری خاکی ڕەیاعلام ئەمجارە دامەنگیرمە
ڕوو لە هەر وادیی دەکەم خاری وەکوو زەنجیرمە
ئیبتدا بۆ ڕەیاعلام کە هاتم فیکری عەقڵیم لێ نەکرد
حەبسی تارانمکانم گوناهی کاری بێ تەدبیرمە
بۆ فەلەک با چەند سەباحێکیش بنێرم تیری ئاهـ
کاری شێواوم خەتای ناڵینی بێ تەئسیرمە
وا لەناو سینەی قەفەسما مورغی دەستئامووزی یار
بەم غەمە موستەوجیبم سەیدی حەرەم نەخچیرمە
مونحەریف نابم لە ڕێی عیشق ئەر شەوی یەلدا بڕۆم
زوڵفی وەک یەلدایی دڵدارم هەتا دەستگیرمە
کەی بە سەیحەی من دەگا جەزبەی موریدی خانەقا
پیری ئەو شێخێ موسیننە و من جوانێ پیرمە
جوابی نامەی دڵبەرم بۆیە دەقیقە و خوونچەکان
نووکی خوونئالوودی موژگان خامەیی تەحریرمە
سادیقی بۆ ئەهلی ئەییامە سالمتخلص... سوودی کرد
سەر نەچوو کارم لە سیدقا، نۆبەتی تەزویرمە