شۆرەزاری خاکی ڕەی ئەمجارە دامەنگیرمە
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
1126 بینین
شوورەزاری خاکی ڕەیناوی تایبەت ئەمجارە دامەنگیرمە
ڕوو لە هەر وادیی دەکەم خاری وەکوو زەنجیرمە
ئیبتدا بۆ ڕەیناوی تایبەت کە هاتم فیکری عەقڵیم لێ نەکرد
حەبسی تارانشوێنم گوناهی کاری بێ تەدبیرمە
بۆ فەلەک با چەند سەباحێکیش بنێرم تیری ئاهـ
کاری شێواوم خەتای ناڵینی بێ تەئسیرمە
وا لەناو سینەی قەفەسما مورغی دەستئامووزی یار
بەم غەمە موستەوجیبم سەیدی حەرەم نەخچیرمە
مونحەریف نابم لە ڕێی عیشق ئەر شەوی یەلدا بڕۆم
زوڵفی وەک یەلدایی دڵدارم هەتا دەستگیرمە
کەی بە سەیحەی من دەگا جەزبەی موریدی خانەقا
پیری ئەو شێخێ موسیننە و من جوانێ پیرمە
جوابی نامەی دڵبەرم بۆیە دەقیقە و خوونچەکان
نووکی خوونئالوودی موژگان خامەیی تەحریرمە
سادیقی بۆ ئەهلی ئەییامە سالمناسناوی ئەدەبی... سوودی کرد
سەر نەچوو کارم لە سیدقا، نۆبەتی تەزویرمە