لە نووری لامیعی تەشتێکی ڕاگرت و وتی ڕوومە

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  1234 مشاهده
لە نووری لامیعی تەشتێکی ڕاگرت و وتی: ڕوومە
بە دۆشا ئەژدەهای پڕنێشی ڕاکێشا، وتی: موومە
تکام کرد: قەتڵی من ناحەق نییە واجیب وتی: فەڕزە
وتم: بۆ ئاگرت بەردایە عومری من؟ وتی: خوومە
وتم: تەنها منم پابەندی عیشقی تۆ، وتی: گوم بە!
هەزارێکی وەکوو تۆ کوشتەیی شەمشێری ئەبروومە
وتم: گەردەنکەچی عیشقت منم تەنها؟ وتی: شێتی؟
سەدی وەک تۆ لە هەر سوو بەستەیی زەنجیری گێسوومە
وتم: با بەس لە خوانی وەسڵی تۆ نەومیدی جاوید بم
وتی: مردووت مرێ! عاشق هەمیشە زار و مەحروومە
وتم: زەخمی دڵم کاریگەرە توند بوو، وتی: لاچۆ
بە من چی؟ تیرەبارانی نیگاهی چاوی جادوومە
وتم: زارم لە غەم، ڕوانیی، وتی: قانوون مەشێوێنە
وەفا بۆ دڵبەران هەی بێخەبەر یەکبارە مەعدوومە
وتم: سالمتخلص دزە، دەستی بوڵەند کرد ئاینەی ڕاگرت
وتی: کێشکچیی ئەم باغە بەدایم خاڵی هیندوومە