بۆ خاڵی لەبت زوڵفی سیەهـ دامە هەموو دەم

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  834 مشاهده
بۆ خاڵی لەبت زوڵفی سیەهـ دامە هەموو دەم
گونجیشکی هەوەس لەم ڕەهە ناکامە هەموو دەم
دڵ سوبحی نەجاتی نییە بۆ جەبهە لە ڕێی زوڵف
ئەم توڕڕەیە تا سەر بە ئەبەد شامە هەموو دەم
حەبسی منی ئەیمەنشودە بەس دوورە لە ئینساف
ئەم مورغە بەبێ قەید و قەفەس ڕامە هەموو دەم
عاشق لە دڵ و دیدەیی ئەغیاری جەفاکار
ڕیسوا و ئەلەم دیدە و بەدنامە هەموو دەم
بێهوودە دەبەی دەستی تەمەع بۆ سەری گێسو
سالمتخلص بە سەرت ئەم هەوەسە خامە هەموو دەم