بۆ خاڵی لەبت زوڵفی سیەهـ دامە هەموو دەم
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
836 بینین
بۆ خاڵی لەبت زوڵفی سیەهـ دامە هەموو دەم
گونجیشکی هەوەس لەم ڕەهە ناکامە هەموو دەم
دڵ سوبحی نەجاتی نییە بۆ جەبهە لە ڕێی زوڵف
ئەم توڕڕەیە تا سەر بە ئەبەد شامە هەموو دەم
حەبسی منی ئەیمەنشودە بەس دوورە لە ئینساف
ئەم مورغە بەبێ قەید و قەفەس ڕامە هەموو دەم
عاشق لە دڵ و دیدەیی ئەغیاری جەفاکار
ڕیسوا و ئەلەم دیدە و بەدنامە هەموو دەم
بێهوودە دەبەی دەستی تەمەع بۆ سەری گێسو
سالمناسناوی ئەدەبی بە سەرت ئەم هەوەسە خامە هەموو دەم