بۆ وجوودی منی بێخود، نییەتی حوکمی عەدەم
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
688 بینین
بۆ وجوودی منی بێخود، نییەتی حوکمی عەدەم
نەقدی سەرمایەیی عومرم کە هەموو سەرفە لە غەم
خوێن لە زەخمی موژە، هەنگامی تەڕەححوم، دەڕژێ
دامەنی دڵ پڕی یاقووتە لە ئیمایی کەرەم
ڕەغبەتی من لە جەفای یارە لە هەنگامی سەفا
نۆشی ئولفەت نییەتی لەززەتی ئێشانی ستەم
بولبولی دڵ کە جودا ماوە لە گوڵزاری ڕوخت
هەر پەرێشانە، ئەگەر بیبەمە ناو باغی ئیرەم
تا بە لەیلایی عەرەب مایلە، مەجنوونی دڵم
سەعبە خوڕڕەم بێ لە هیجرا بە زەریفانی عەجەم
مورغی باغی حەرەمی تۆیە دڵم، لێی مەدە تیر
بێ غەمانە بە ستەم مەکوژە وەها، سەیدی حەرەم
سوویی من مایلە دڵدار و ڕەقیبم لە حەسەد
بەسکی ڕەشکی هەیە، نەزدیکە کە بدڕێ بە وەرەم
جۆگەیی خوێنی سروشکت، چ بوو سالمناسناوی ئەدەبی! نەبڕا
ڕەگی چاوت لە نەزەردا بووە شیریانی بەقەم