لە دڵدا چونکە هەر خوێنم دەخوا غەم

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  820 مشاهده
لە دڵدا چونکە هەر خوێنم دەخوا غەم
بە تەدریج ئەشکی خوێنینم دەکا کەم
سەمەک دێنێتە جونبوش ئەشکی شۆرم
مەلەک دەگری لەبەر تەئسیری ناڵەم
خەیاڵیشی وەکوو خۆی وەحشە، دڵبەر
نەفەس دەگرم لە دڵما نەک بکا ڕەم
بەنەفشە کەوتە ژێر سونبول لەسەر گوڵ
کە تێکەڵ بوو، لە سوبحا زوڵف و پەرچەم
نیهان نەکرا کەبابی دڵ لە ئەغیار
چ زوو تەشخیسی دا بۆنی هەناسەم
لە دڵمایە حەجی کەعبەی خەیاڵت
سەقای چاوم دەگێڕێ ئاوی زەمزەم
ڕوخت بۆ مووسیی دڵ ئاتەشی توور
دەمت بۆ دەردی من عیسایی مەریەم
دەزانم دێتە سەر چی کاری سالمتخلص
فەریبی چاوەکەت دەیکا بە بەلعەم