درێغا سەعوەئاسا سەیدی دیدەی شاهبازێکم

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  820 مشاهده
درێغا سەعوەئاسا سەیدی دیدەی شاهبازێکم
زەدەی تیری نیگاهی جادووانەی عیشوەسازێکم
ئەگەرچی زاهیرەن دەروێش و مسکین و گەداڕەنگم
لە غەزنەی خاترا مەحموودی گێسوویی ئەیازێکم
لە چەتری نادری ڕوتبەم گەلێ باڵاترە ئێستا
کە من ئیکسیری خاکی ڕەهگوزاری سەرفرازێکم
وەکوو ئەنجوم بە ڕەجمی موددەعی ئەخگەرنومام ئەمشەو
سەراپا نار و شوعلەی ئاتەشی ڕووی جانگودازێکم
درێغا کشتی ئوممێدم کە دێتە حاڵەتی سەبزی
ڕەقیبی سەگ سیفەت حازر دەبێ یەعنی: بەرازێکم
ئەگەر دۆستە ئەگەر دوشمن لە قاپیت نائومێد نابن
منیش لەم دەرگەدا یاڕەب! تەڵەبکاری نیازێکم
ئەگەرچی میهرەبانی حوکمی وەک عەنقایە لەم عەهدە
غولامی تالیعی خۆمم کە دیلی دڵنەوازێکم
تەڵەبکاری حەقیقەت خاتری سالمتخلص لە باتیندا
ئەگەرچی زاهیرەن دڵدادەیی عیشقی مەجازێکم