شەو هاتەوە، من بێ دڵ و مەجنوونی کەسێکم
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
732 مشاهده
شەو هاتەوە، من بێ دڵ و مەجنوونی کەسێکم
ماتەمزەدە و بێخود و مەحزوونی کەسێکم
قەد خاری جەفا نێشی نەماوە، بە سیاقێ
مەحوی نەزەری عاریزی گوڵگوونی کەسێکم
ساقی لە سەفا، نەوبەتی من، مەی مەدە ئەسڵەن
مەستی نیگەهی دیدەیی مەیگوونی کەسێکم
نەوحەم لە سروشک لوججە و تۆفانی بەهەمدا
سەرگەشتە شەناجۆ لە یەما، نوونی کەسێکم
بۆ گەنجی تەرەب، تالیبی تەسویری پەشیزم
بۆ نەقدی جەفا، مونعیم و قاروونی کەسێکم
پڕ موشکیلە تەبعم لەگەڵ ئەم ئەهلە بگونجێ
بۆ قاڵبی تینەت ئەزەل ئەفیوونی کەسێکم
لەم ڕاهە خەتەرناکە، گوزەر زەحمەتە سالمتخلص!
جاندادە و ئوفتادەیی ئەفسوونی کەسێکم