قەت تەواو نابێ ئارەزووی یارم
از کتاب:
            دیوانی سالم
        اثر:
                سالم (1800-1866)
        
             1 دقیقه
             1476 مشاهده
        
        
    قەت تەواو نابێ ئارەزووی یارم
ئاخری عومرە ئەووەڵی کارم
وا حەکیمم دەڵێ: دڵی بیمار
سیححەتی دێ بە چاوی بیمارم
دەک زیاد بن جەماڵی تۆ و عیشقم
جانم ئازادە تا گرفتارم
قەت گورێزم نەدا لە تیری موژەت
ئەی بەسا سەخت جان و بێ عارم
پەڕتەوی ئافتابە شەمعی شەوی
عوعرەها دڵ لە زوڵفی دڵدارم
تا نەبینێ مەهی جەماڵی حەبیب
عارە خەو بێتە چاوی بێدارم
سالمتخلص ئەمشەو بە ناڵە قادر نیم
بەسکە زار و نەزار و ئەفگارم