وەکوو یەک دێتە بەرگوێی پیاوی ئەحمەق

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  1697 مشاهده
وەکوو یەک دێتە بەرگوێی پیاوی ئەحمەق
نەفیری بولبول و ئاوازی لەق لەق
لە بازاڕی جیهان وەک یەک دەناسن
لە زەردیدا تەڵا و ڕەنگی مەفرەق
لە حەرفی ناکەسان با چەند ڕۆژێ
گران کەم گوێم بە پەنبە و سورب و زەیبەق
لەبی تەنگی دڵارامم دەبەخشێ
بە غونچەی نەوشکوفتە ڕەنگ و ڕەونەق
لەبەر نەقشی خەیاڵت کولبەیی من
سەراسەر نەقشە وەک قەسری خەوەرنەقاعلام
بە گەردش دێ لە جۆشی گریە ئەندام
بەسەر دەریایی ئەشکا میسلی زەورەق
مەقامم کەن بە زەجر ئەر داری مەنسووراعلام
دەکێشێ خوێنی من نەقشی أنا الحقعربی
لەبەر تیغی برۆت دڵ وا دەلەرزێ
لە ڕووی سەیفی عەلیاعلام کوففاری خەندەق
لە سەرخۆشی غەما بۆ فەوتی شادی
وەرە سالمتخلص بکەین با جامە ئەزرەق