وەکوو یەک دێتە بەرگوێی پیاوی ئەحمەق
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
1699 بینین
وەکوو یەک دێتە بەرگوێی پیاوی ئەحمەق
نەفیری بولبول و ئاوازی لەق لەق
لە بازاڕی جیهان وەک یەک دەناسن
لە زەردیدا تەڵا و ڕەنگی مەفرەق
لە حەرفی ناکەسان با چەند ڕۆژێ
گران کەم گوێم بە پەنبە و سورب و زەیبەق
لەبی تەنگی دڵارامم دەبەخشێ
بە غونچەی نەوشکوفتە ڕەنگ و ڕەونەق
لەبەر نەقشی خەیاڵت کولبەیی من
سەراسەر نەقشە وەک قەسری خەوەرنەقناوی تایبەت
بە گەردش دێ لە جۆشی گریە ئەندام
بەسەر دەریایی ئەشکا میسلی زەورەق
مەقامم کەن بە زەجر ئەر داری مەنسوورناوی تایبەت
دەکێشێ خوێنی من نەقشی أنا الحقعەرەبی
لەبەر تیغی برۆت دڵ وا دەلەرزێ
لە ڕووی سەیفی عەلیناوی تایبەت کوففاری خەندەق
لە سەرخۆشی غەما بۆ فەوتی شادی
وەرە سالمناسناوی ئەدەبی بکەین با جامە ئەزرەق