دەکا یادت بە پەنهان بۆ دڵم هەردەم جەفا زاهیر
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
842 مشاهده
دەکا یادت بەپەنهان بۆ دڵم هەردەم، جەفا زاهیر
لە هەر گامێ بە سەیلی میحنەتت بۆ من قەزا زاهیر
لەبەر یادی فیراقت هەڵگڕا ئەمشەو چرای عومرم
نییە پابەندەگی تا سوبحدەم وەسفی فەنا زاهیر
مەپۆشە پەنجەیی نازک نیگارت با نومایان بێ
لە ئەشکی ئاڵی گریەی چاوی من، ڕەنگی حەنا زاهیر
نییە بۆ شاهیدی مەی کەس، قەراری پەردەیی عیسمەت
لە چاوی مەستی نازت چۆنە وا شێوەی حەیا زاهیر؟
سەروکارێکی پەیدا کرد دەماغم لەخلەخەی ناوی
لە نەفحەی چینی نافەی زوڵفی تۆ، موشکی خەتا زاهیر
لە فیکری سەنعەتی ڕووت کارخانەی حەق هووەیدایە
لە سیڕڕی نوقتەیی خاڵی لەبت فەردی خودا زاهیر
نەماوە قودرەتی چاوم بە خواهیش سەیری چاوت کا
لە ئیمای تورکی دیدەت بۆ دڵم تیری قەزا زاهیر
خەیاڵی دڵ چلۆن قەسدی لەبی لەعلت دەکا ئیتر
کەناری گەنجی ڕوخسارت لە هەر سەودا دەکا زاهیر
تەماشا کەن بەهارستانی ڕووی دڵبەر خەزان دێنێ
لە چیهرەی سالمتخلصی بێچارە ڕەنگی کەهڕوبا زاهیر