زەهرە خەشمی تۆ نەزانێ نۆشە گەر زەوقی زەمیر

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  736 مشاهده
زەهرە خەشمی تۆ، نەزانێ نۆشە گەر زەوقی زەمیر
نەسرەوێ شەو تا سەحەر یا ڕەب لە ئێشی نێشی تیر
سالیکی جادەی حەقیقی گەر جەوانمەردی دەکا
با بخوێنێ دەرسی عیشقت ئیبتدا تا بێ بە پیر
شیرەیی پوستانی حوسنت قووتی تیفلی مەردومە
شیری پوستانی نەبێ ناژی یەقین تیفلی سەغیر
ناڕەسیدە کوودەکێکە موستەعیددی کوشتنم
بۆیی خوێنم دێ لە غەمزەی، دێ لە لێوی بۆیی شیر
وەک لە تاریکی شەوا ناگەهـ چراغێ بێتە دەر
پەردەیی زوڵفی کە لادا کەوتە دەر بەدری مونیر
تا لە کوفری زوڵفی یارا دڵ گرفتاری نەدی
نەمدەزانی پیش از اینفارسی بەم شەرحە ئەحواڵی ئەسیر
کەی بە دامانت دەگا سا دەستی ئەو گاهی نیاز
تۆ شەهی حوسن و جەلال و سالمتخلصی مسکین فەقیر