لە زیکری ئالەتی یاری قەلەندەر
دەربارەی دەروێش ئاغا
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
765 مشاهده
لە زیکری ئالەتی یاری قەلەندەر
لە ئەفکارم دەکەم فکرێکی بەرتەر
دەکا گورزی گرانوەزنی لە ڕەوتا
زەمین جێ جێ لە بەردەمیا موجەددەر
لەناو دەریایی توممانا، عەموودی
نەهەنگ ئاسا لە هەنگاوی شەناوەر
بەبێ دەرپێ ئەگەر بێ سوویی سەحرا
لە شەش فەرسەخ دەبینن میلی ئەحمەر
لە پێی دار قابغی، نەوسی بە مەششاک
لەبن خایەی دەنووسێ عَبدُهُعربی کەر!
لە ڕووی ئەودا منارەی شاری هەولێرمکان
بەقەد بەردووخە جورمی بەڵکە کەمتەر
دەبێتە نەردەبانی جەمعی یەئجووجاعلام
هەڵینێ گەر بە دیواری سکەندەراعلام
چ نەڕنایش ژنێ بێ مەیلی گوم کا
نوقم نابێ لەناو دەریایی شوشتەر
کە زوڕنا سەرقەفی ڕەق بوو لە کارا
دەدا ماکەر لە بەریا هەوڵی دوختەر
دەبێتە قەیسەریی پەس، بەر بە ئەشکەوت
ئەگەر ئاغا بکا کاری پەس و بەر
دەلەرزن پیرەژن وەک بی لە حەممام
بکێشێ گەر لە نەقشی ئەو موسەووەر
وتم: ئاغا دەدەی تەسکینی فاتان؟
وتی: مێشوولە کەی دەگرێ بەری کەر؟