لە زیکری ئالەتی یاری قەلەندەر

دەربارەی دەروێش ئاغا
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  766 بینین
لە زیکری ئالەتی یاری قەلەندەر
لە ئەفکارم دەکەم فکرێکی بەرتەر
دەکا گورزی گرانوەزنی لە ڕەوتا
زەمین جێ جێ لە بەردەمیا موجەددەر
لەناو دەریایی توممانا، عەموودی
نەهەنگ ئاسا لە هەنگاوی شەناوەر
بەبێ دەرپێ ئەگەر بێ سوویی سەحرا
لە شەش فەرسەخ دەبینن میلی ئەحمەر
لە پێی دار قابغی، نەوسی بە مەششاک
لەبن خایەی دەنووسێ عَبدُهُعەرەبی کەر!
لە ڕووی ئەودا منارەی شاری هەولێرشوێن
بەقەد بەردووخە جورمی بەڵکە کەمتەر
دەبێتە نەردەبانی جەمعی یەئجووجناوی تایبەت
هەڵینێ گەر بە دیواری سکەندەرناوی تایبەت
چ نەڕنایش ژنێ بێ مەیلی گوم کا
نوقم نابێ لەناو دەریایی شوشتەر
کە زوڕنا سەرقەفی ڕەق بوو لە کارا
دەدا ماکەر لە بەریا هەوڵی دوختەر
دەبێتە قەیسەریی پەس، بەر بە ئەشکەوت
ئەگەر ئاغا بکا کاری پەس و بەر
دەلەرزن پیرەژن وەک بی لە حەممام
بکێشێ گەر لە نەقشی ئەو موسەووەر
وتم: ئاغا دەدەی تەسکینی فاتان؟
وتی: مێشوولە کەی دەگرێ بەری کەر؟