موو لە تەنما باز لە قەهرا بوو بە نووکی نیشتەر
هەجوی میرزای سنەیی، عەبدوڵڵا بەگی حەواشی
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
2 دقیقه
720 مشاهده
موو لە تەنما، باز لە قەهرا، بوو بە نووکی نیشتەر
دڵ لە سینەمدا دەسووتێ هەر وەکوو شەمعی فەنەر
تۆ سەراسەر پەشم و ڕیشی خۆت لە ئاگر بۆ دەخەی؟
الحذرعربی خۆت دوور گرە سووتای، بڕۆ هەی بێ خەبەر
شاوە تەن، لەقلەق خەرام، گەردەن سەقاقوش، سەر زەغەن
سابرێن ڕیش، ناقە زانوو، پێ شوترمورغ، عەقڵ کەر
گوربە خوو، ژیشک بەدەن، سووچەڕ مەکان، ڕەوت کەمتیار
لووت چەکوش، موو پڕ شپش، پاپاخ چەپیش، ڕەنگ جانەوەر
موور خەسڵەت، شێر هەیبەت، پەششە قووەت، پیلتەن
سەر خەڕەک، بەردووخ موو، ناخون دەلالە، گوێ سپەر
ئوشتر ئاسا وەک چەنگچیی عووج کە دێ وەختی نەهار
ئاسمان بۆ مەجمەعەی مەجلیس دەنێتە تەوقی سەر
ئیمتیحانت چۆن بکەم گەز نابێ ئەندازەی قەدت
سەر لە خایەت ناسوێ پۆپەی چناری ماسیدەراعلام
فەرعی تۆ -ئەسڵەن- حەقیقەت سولب و ڕەحمی کەس نییە
ڕاستی واتە کە تۆ جینسی منارەی، نەک بەشەر
خۆ لەبەر توولی درێژی زۆر زەرەرتە گەر بنووی
دەست لە سمتت خەن لە بەغدامکان لێرە نابی باخەبەر
ئەهلی ئەم ئەییامە نیی، تەحقیق، بە قووچی قامەتت
گەر بە تەرکیبت حیساب کەم: بابە عووج و تۆ پسەر
بەسیەسی میرزا بوەخشە ناوێژم ئیتر هەجو
نەقدی لەهوم دا بە جینسی سەهوی زیللەت سەربەسەر