بە دڵ وەختی نیگەهـ موژگانی دڵبەر

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  506 مشاهده
بە دڵ وەختی نیگەهـ موژگانی دڵبەر
دەکا کاری سەنانی تووسی نەوزەراعلام
سەوادی چینی زوڵفت وەک شەوی تار
بەیازی عاریزت وەک ماهی ئەنوەر
هەتا تۆ دەرنەخەی وەختی سەحەر، ڕوو
تولووع ناکا لە مەشریق شەمسی خاوەر
بە ڕەنگی دڵبەرم تەحقیقە ئیتر
عەقیمە مادەری دونیا لە دوختەر
موژەت بۆ دڵ دەپڕژێ گاهی ئیما
وەکوو پەروازی شاهین بۆ کەبووتەر
فەریبی قەرزی بووسەم دەی لە دونیا
یەخەت دەگرم لەبەر دیوانی مەحشەر
لە موژگان و برۆ کێشاویە چاوت
بەرابەر بۆ دڵم شمشێر و خەنجەر
مەکە تەقریری عیلم و فەزلی سالمتخلص
بە ئاوی عیشقی تۆ شوشتوویە دەفتەر