غەبغەب و خاڵ و خەت و توڕڕەیی یار
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
832 مشاهده
غەبغەب و خاڵ و خەت و توڕڕەیی یار
سونبول و سیب و بەنەفشە و گوڵنار
تا لەلای یارە فەرەحناکە دڵم
جێی لە گوڵزارە بەبێ فەسڵی بەهار
خۆفناکە دڵی ئازوردە لە زوڵف
حاڵەتی تەڵخە لە شەودا بێدار
گەر قیاس کەم بە قەدت، قەددی بوڵەند
هەر وەکوو سەروە موقابیل بە چنار
گەرچی ئایینە دەبێ تیرە لە ئاهـ
ئاهم ئارایشە بۆ چیهرەیی یار
سازشی توڕڕە و ڕووی دا بە فونوون
ناری داخستووە بۆ دۆشەکی مار
وەک کەسێکم لە جونوونبازیی عیشق
بێتە دەر موفلیس و ڕیسوا لە قومار
بەری دا شانە بە دڵ دامەنی زوڵف
شانی مەششاتە جودا بێ بە مشار
سالمتخلص ئەر تووتییە بێ قەندی لەبت
مات و مەبهووتە وەکوو بووتیمار