موحیتی عاریزی دڵبەر لە سەردا زوڵفی پڕچین هات

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  1334 مشاهده
موحیتی عاریزی دڵبەر لە سەردا زوڵفی پڕچین هات
بە دەوری باغی گوڵدا، تەرزی سونبول، مەحزی پەرژین هات
هەوای ماچی لەبت ڕێی بەندەری زوڵفی بە دڵ ون کرد
موسافیر بۆ سیاحەت سوویی چیناعلام چوو تووشی ماچیناعلام هات
بە تەم کەللەی دەماوەنداعلام بوو لە ئاهم گەردەنەی ئەلبورزاعلام
بە ڕێی ڕەیاعلامدا کە قیسمەت ڕۆژی ئەووەڵ بوو وەرامیناعلام هات
کەلامی وەسفی حوسنی تۆم دەخوێند دوێشەو بەتەنهایی
لە پەردەی غەیبەوە تا ڕۆژ بە گوێما دەنگی تەحسین هات
دوعام بۆ دەفعی چاوی بەد لە حوسنی تۆ دەکرد ئەمشەو
لە دەم روح الأمينعربی تا سوبحدەم ئاوازی ئامین هات
حەدیسی کوشتنی فەرهاداعلامی بێکەس پێت بڵێم چۆن بوو؟
لە شەوقا دای بە سەریا تیشە وەختێ، دەنگی شیرین هات
هەمیسان کەوتە خوێن زەخمی دڵی سالمتخلص، وەکوو جاران
بە سروەی بای سەحەر یەکدەم، کە نەفحەی زوڵفی موشکین هات