موحیتی عاریزی دڵبەر لە سەردا زوڵفی پڕچین هات

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  1335 بینین
موحیتی عاریزی دڵبەر لە سەردا زوڵفی پڕچین هات
بە دەوری باغی گوڵدا، تەرزی سونبول، مەحزی پەرژین هات
هەوای ماچی لەبت ڕێی بەندەری زوڵفی بە دڵ ون کرد
موسافیر بۆ سیاحەت سوویی چینناوی تایبەت چوو تووشی ماچینناوی تایبەت هات
بە تەم کەللەی دەماوەندناوی تایبەت بوو لە ئاهم گەردەنەی ئەلبورزناوی تایبەت
بە ڕێی ڕەیناوی تایبەتدا کە قیسمەت ڕۆژی ئەووەڵ بوو وەرامینناوی تایبەت هات
کەلامی وەسفی حوسنی تۆم دەخوێند دوێشەو بەتەنهایی
لە پەردەی غەیبەوە تا ڕۆژ بە گوێما دەنگی تەحسین هات
دوعام بۆ دەفعی چاوی بەد لە حوسنی تۆ دەکرد ئەمشەو
لە دەم روح الأمينعەرەبی تا سوبحدەم ئاوازی ئامین هات
حەدیسی کوشتنی فەرهادناوی تایبەتی بێکەس پێت بڵێم چۆن بوو؟
لە شەوقا دای بە سەریا تیشە وەختێ، دەنگی شیرین هات
هەمیسان کەوتە خوێن زەخمی دڵی سالمناسناوی ئەدەبی، وەکوو جاران
بە سروەی بای سەحەر یەکدەم، کە نەفحەی زوڵفی موشکین هات