سا بە زاری بۆ نەناڵێنم لە داغی فیرقەتت
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
1039 بینین
سا بە زاری بۆ نەناڵێنم لە داغی فیرقەتت
بەندبەندم نەیسیفەت سووتا بە ناری میحنەتت
کەی لە قەبرا تا بە مەحشەر دەردەچێ یادت لە دڵ
زەحمەتە بۆ عاشقی دڵدادە تەرکی سوحبەتت
دێتە خاتر تا لە خوانی حوسنی تۆ حەققی نمەک
قەت بە من پایانی نایێ زیکری شوکری نیعمەتت
ڕاستە دڵ بەندە لە توڕڕەی زوڵمەتی زوڵفت وەلێ
ڕۆشنە کولبەم لەبەر شەوقی خەیاڵی ڕوومەتت
سوجدەجۆن وەک بیدی مەجنوون سەروها ئەفکەندەسەر
بۆ تەفەڕڕوج گەر خەرامان بێ لە باغا قامەتت
بێ ڕەمەق وا ئووفتادەم تاقەتی ناڵەم نییە
ئەی تەوانا! بۆ زەعیفان کوانێ ئاخر مروەتت
تەرکی دامەن گرتنی دڵبەر نەکەی سالمناسناوی ئەدەبی بە مەرگ
نامەوێ بڕوێ گیای بێ خار لە خاکی توربەتت!