ڕاستە دڵ حەبسە وەلێ شادە لە گێسوویی حەبیب

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  859 مشاهده
ڕاستە دڵ حەبسە وەلێ شادە لە گێسوویی حەبیب
چونکە نەزدیکە بە دائیم لە گوڵی ڕوویی حەبیب
بە دوعا نابێ ڕەوا حاجەتی ئەربابی نیاز
ڕوویی دڵ تا نەکەنە قیبلەیی ئەبروویی حەبیب
دیدە شیرینە کە پڕ بێ لە سروشکی شۆرم
چونکە تێیدایە لە عەکسا قەدی دڵجوویی حەبیب
لە تەوافی حەرەمی کەعبەیی ڕوو حەلقەزەنن
وەکوو حوججاجی حەبەش سیلسلەیی موویی حەبیب
گەرچی خۆی جازیبە هەنگامی تەوەججوهـ دڵی شێخ
وەکوو من جەزبە لە ڕووی دیدەیی جادوویی حەبیب
بێ، بەسەر قیبلەیی دڵما وەرە ئەی بادی سەبا!
بە دەمێ تازە کە ڕۆحم لە فەزای بوویی حەبیب
ئاگری جەوری لە خەرمانی وجوودم بەر بوو
قوڕ بەسەر سالمتخلصی بێچارە لەدەس خوویی حەبیب