غونچەدڵ بوونم لە حەسرەت لێوی تۆیە غونچەدەم
از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
1 دقیقه
2455 مشاهده
غونچەدڵ بوونم لە حەسرەت لێوی تۆیە، غونچەدەم!
غونچەکەی تۆ مەر شیفا دا غونچەکەم، ئەی غونچەکەم!
سینەچاکم وەک گوڵ و، دڵ پڕ لە خوێنم غونچەوەش
بێ گوڵی ڕوخسار و غونچەیی لێوەکەت، قوربانی بەم
غولغولی بولبول لە عیشقی گوڵ نەبوو لەم سوبحەدا
شەعشەعەی ئەو غەبغەبە کەوتبووە سەر ئەم باغە هەم
لاڵە بێ لالەی ڕوخت مەحویتخلص، وەکوو مورغی خەمۆش
مەر بە چاکی سینە وەک گوڵ شەرحی دووری کا، سەنەم