تەرەب کەن شوکر زۆری هێناوە غەم

از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
 1 دقیقه  2852 مشاهده
تەرەب کەن، شوکر زۆری هێناوە غەم
توقّع زوالاً اذا قیل تمّعربی
بەس ئەمرۆ بڵێ من سبەی وا دەکەم
هەموو «وا دەکەم»تە سبەی وا نَدَمعربی
زمانت کە ببڕی قسەت دێ بە کار
قەڵەم دادەدەم، پەندی خۆ دادەدەم
بە بێ جێ کەسێ بێ بکا غەیبەتم،
سەگی هارە، دێ دەمگەزێ پڕ بە دەم
لە جێ مانەوە ترش و تاڵت دەکا
ترێ بوو بە سرکە، عەسەل بوو بە سەم
زەعیفی منی کردە پووش، ئێستەکەش
لە من هەر دەکەن ئەم غەزالانە ڕەم
لە کۆیا منی گرتە بەر تیری تەعن
ڕەقیب ئیشیە قەتڵی سەیدی حەرەم
لە شێوەت پەشێوانی فورس و عەرەب
لە لەهجەت خورۆشانی ڕۆم و عەجەم
کە لەو بەردەرە بووم بە قاپی نشین
منم مەحویاتخلص واریسی تەختی جەم