گوڵەکەم نازەنینەکەم

بۆ گوڵەکەم
از کتاب:
دیوانی بەختیار زێوەر
اثر:
فایق زیور (1908-1952)
 1 دقیقه  504 مشاهده
گوڵەکەم نازەنینەکەم
ئەی گوڵی باخی نیشتمان
وەرە بڕوانە ژینەکەم
چۆن لە دووریت بووە بە ژان
برژە برژی برینەکەم
ڕاستگۆییم ئەدا نیشان
***
هەر منم سینە کون کونم
جەرگ و دڵ ئەنجن ئەنجنم
وا بەرەو ڕۆژی مردنم
وەرە نزیک سەرینەکەم
***
گیانەکەم یاری مەستە چاو
ئێستە کەوتووم و تل ئەخۆم
خەمی دووریت کە دێت بەتاو
زۆرکەڕەت دەست لە خۆم ئەشۆم
وام لە جێدا و بێ هەناو
خۆم ئەزانم نەخۆشی تۆم
***
هۆش نەماو بێ سەروبەرم
دەنگی شین دێ لە ژوور سەرم
دیتنی تۆیە دوختەرم
بۆ نەجاتم لە گیانەڵاومتن نامشخص
***
شەو هەتاکوو بەری بەیان
دڵەکەم پڕ لە زارییە
دەنگەکەم ئێستە بێگومان
پڕ لە سۆزی هەژارییە
بۆ گوڵی ڕووت ئەکەم فوغان
دیەنیت بەختیارییە
***
وا بەهار هات و سەرزەمین
بووەتە تارای سەوز و شین
هەموو دڵدارێک پێک گەیین
تۆش وەرە بمکە شادمان