جەوابی مەتەڵ شارێکی خۆشناو

هەڵهێنانی مەتەڵی ساڵح زەکی بەگی ساحێبقران
از کتاب:
دیوانی بەختیار زێوەر
اثر:
فایق زیور (1908-1952)
 1 دقیقه  599 مشاهده
جەوابی مەتەڵ شارێکی خۆشناو
وا عەرزت ئەکەم ئەی حورمەت گیراو
لە شاری کوردان جەننەتی سانی
ئەگەر حەز ئەکەی ئەتۆ بیزانی
ئەووەڵی «بێ»یە ئاخرەکەی «هێ»
بێ چەندە خۆشە بانەمکان ئاوا بێ
«با» بۆ موسبەتە «نە» بۆ مەنفییە
بانەمکان دوو هیجا و چوار حەرفییە
ئەووەڵی لابەی «ئانە»ی قیمەتدار
دیوار بڕمێنی «بنە»ی قووەتدار
«هێ»ی لێ لابەری بانێکی بەرزە
یاخوا مەحفووز بێ لە بەڵا و تەرزە