جەوابی مەتەڵ شارێکی خۆشناو
هەڵهێنانی مەتەڵی ساڵح زەکی بەگی ساحێبقران
لە کتێبی:
دیوانی بەختیار زێوەر
بەرهەمی:
فایق زێوەر (1908-1952)
1 خولەک
897 بینین
جەوابی مەتەڵ شارێکی خۆشناو
وا عەرزت ئەکەم ئەی حورمەت گیراو
لە شاری کوردان جەننەتی سانی
ئەگەر حەز ئەکەی ئەتۆ بیزانی
ئەووەڵی «بێ»یە ئاخرەکەی «هێ»
بێ چەندە خۆشە بانەشوێن ئاوا بێ
«با» بۆ موسبەتە «نە» بۆ مەنفییە
بانەشوێن دوو هیجا و چوار حەرفییە
ئەووەڵی لابەی «ئانە»ی قیمەتدار
دیوار بڕمێنی «بنە»ی قووەتدار
«هێ»ی لێ لابەری بانێکی بەرزە
یاخوا مەحفووز بێ لە بەڵا و تەرزە