بابە ئەگەرچی ساکنی بەغدادی دڵبەرم

کاغەزێک بۆ باوکم لە بەغداوە بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە
از کتاب:
دیوانی بەختیار زێوەر
اثر:
فایق زیور (1908-1952)
 1 دقیقه  1028 مشاهده
بابە! ئەگەرچی ساکنی بەغدادمکانی دڵبەرم
هەرچەند ئەنیسی ئەهلی موجیدد و دلاوەرم
ئەمما کە یادی ئەو وەتەنەم دێتەوە خەیاڵ
دڵ عاجزە، موشەووەشە فیکرم، موکەددەرم
بابە! بە یادی ئەو وەتەنە و ئاو و خاکەکەی
زەڕڕاتی لەش بە یەکتر ئەڵێن من موعەتتەرم
یادێکی مەعنەوی شک ئەبەم لەو وڵاتەدا
تەئسیر ئەکاتە سەر دڵی زاری موحەققەرم
ئەو خاکە پێم ئەڵێ بە تەبیعەت کە گەوهەرم
ئەو ئاوە پێم ئەڵێ بە تەبیعەت کە کەوسەرم
ئەو کوردە پێم ئەڵێ کەیومەرساعلام و سکەندەرماعلام
ئەو ئەهلە پێم ئەڵێ بە شەجاعەت کە حەیدەرماعلام
بەخوا لە دووریی ئەو وەتەنە و ئەهل و خاکەکەی
ڕۆژم بە مانگە، مانگ بە ساڵ، تاجەکەی سەرم
ئەم جەژنە دێمەوە بە لیقای شاد ئەبم ئەگەر
چەرخی فەلەک خەراپی نەکا هەرچی شک بەرم