بابە ئەگەرچی ساکنی بەغدادی دڵبەرم
کاغەزێک بۆ باوکم لە بەغداوە بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە
لە کتێبی:
دیوانی بەختیار زێوەر
بەرهەمی:
فایق زێوەر (1908-1952)
1 خولەک
989 بینین
بابە! ئەگەرچی ساکنی بەغدادشوێنی دڵبەرم
هەرچەند ئەنیسی ئەهلی موجیدد و دلاوەرم
ئەمما کە یادی ئەو وەتەنەم دێتەوە خەیاڵ
دڵ عاجزە، موشەووەشە فیکرم، موکەددەرم
بابە! بە یادی ئەو وەتەنە و ئاو و خاکەکەی
زەڕڕاتی لەش بە یەکتر ئەڵێن من موعەتتەرم
یادێکی مەعنەوی شک ئەبەم لەو وڵاتەدا
تەئسیر ئەکاتە سەر دڵی زاری موحەققەرم
ئەو خاکە پێم ئەڵێ بە تەبیعەت کە گەوهەرم
ئەو ئاوە پێم ئەڵێ بە تەبیعەت کە کەوسەرم
ئەو کوردە پێم ئەڵێ کەیومەرسناوی تایبەت و سکەندەرمناوی تایبەت
ئەو ئەهلە پێم ئەڵێ بە شەجاعەت کە حەیدەرمناوی تایبەت
بەخوا لە دووریی ئەو وەتەنە و ئەهل و خاکەکەی
ڕۆژم بە مانگە، مانگ بە ساڵ، تاجەکەی سەرم
ئەم جەژنە دێمەوە بە لیقای شاد ئەبم ئەگەر
چەرخی فەلەک خەراپی نەکا هەرچی شک بەرم