ڕووباری سیروان بینای چاوانم
لە کتێبی:
دیوانی بەختیار زێوەر
بەرهەمی:
فایق زێوەر (1908-1952)
1 خولەک
1198 بینین
ڕووباری سیروان، بینای چاوانم
ڕۆحم قوربانت، دەردت لە گیانم
هاتوچۆ ئەکەی سەلامت کوانێ
یاخۆ تۆش ئەڵێیت مەست و حەیرانم
دڵم پێت خۆشە خەڵقی وڵاتی
ئەحواڵیان چۆنە گەلی لاوانم
تانوپۆ ڕەنگین، کیژی عێلی جافناوی تایبەت
بۆم بەیان بکە حاڵی کوێستانم
شاخی ڕەنگاوڕەنگ، خاکی پڕ ئاهەنگ
جەنگەڵی شێران، چۆنە مەیدانم
سەرچاوەی ئاوات، هیممەتی پیاوت
کوردی بێ باوت ماوە بیزانم
دەشتی پڕ گەوهەر، ئاوی وەک کەوسەر
نەشئەی نەشکاوە کۆی هەورامانم
سیروان ئەحواڵی یار و ئەربابت
حەوادیساتی ناو کوردستانم
بۆم بەیان بکە شێواوە حاڵم
تەسکینی بدە بە دەرد و ژانم