موتریبا بێنە پێشێ عوود و تار

از کتاب:
دیوانی بەختیار زێوەر
اثر:
فایق زیور (1908-1952)
 1 دقیقه  730 مشاهده
موتریبا بێنە پێشێ عوود و تار
خاڵییە مەجلیسم لە گشت ئەغیار
دەسی پێ کە بە حەنجەرەی داوود
تا لە دڵدا نەمێنێ هیچ ئازار
با هەموو کەس بزانێ بێ خەفەتین
چاوی دوشمن ببێتەوە شەوی تار
کۆمەڵێکین بەری لە گشت هەم و غەم
مەستی بادەی دەسی شەریفی یار
گەرچی زستانە بەفر ئەبارێ، وا
وەختی بەزمە بەچەشنی فەسڵی بەهار
غەمی هیچم نییە لە دونیادا
غەیری یادی ڕۆخ و لەبی دڵدار
موتریبا خۆش بڵێ بە نەغمەتەوە
ليس في الدار غيرە ديارعربی