زینەتی دیوانی کوردە هیممەتی لاوانی کورد

بۆ لاوانی کورد
از کتاب:
دیوانی بەختیار زێوەر
اثر:
فایق زیور (1908-1952)
 1 دقیقه  1118 مشاهده
زینەتی دیوانی کوردە، هیممەتی لاوانی کورد
لائیقە ئەلحەق کە بێتە مەفخرە و عینوانی کورد
حەمدولیلا نەجم و ئیقبال و سەعادەت تالیعە
وا منەوەر بوو بەجارێ زولمەتی دەورانی کورد
بارەکەڵڵا ئەی وەتەن پەروەر کە سەعی و غیرەتت
بویتە نووری قەلب و بیناییی هەموو چاوانی کورد
کەس نەڵێ ئەمڕو وەتەن وێرانی دەستی زیللەتە
دەم بە دەم زاهیر ئەبێ مەعموورەیی عیرفانی کورد
چارەیی دەردی جەهالەت عیلمە، ئێوەش لاوەکان
عیسایی موعجیزە شیعارن بۆ بڵندیی شەئنی کورد
لەکە نەکەیت لە کورد، تا ئێوە هەن دەرناکەوێ
پاک و بێ عەیبە دامانی کورد تا مانی کورد
سا بە دڵ هیممەت بکەن بۆ نەشری عیلم و مەعریفەت
تا موبەدەل کەن بە ڕووناکی شەبی هیجرانی کورد
تەیری هیممەت بێ تەئەمول سەر لە علوییەت ئەدا
هائیلی پەروازە بۆ کەیوانەیی کێوانی کورد
هاتفی عەرسەی بەلاغە؟ وا بەدەنگی بەرز ئەڵێ
زینەتی دیوانی کوردە، هیممەتی لاوانی کورد