لار و لەنجە

از کتاب:
گوڵ ئەستێرە
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
 1 دقیقه  813 مشاهده
ئەی لار و لەنجە تۆ تەلیسمێکی
تەزووی ئاگرین ئەنێیتە خوێنم
وەک وروژمی تیر دڵم ئەپێکی
ئەرێ کچی شۆخ چۆنت بدوێنم
***
تا ئەو ئاگرە لەناو لەرینی
سنگی نەرما بێ ئارام ناچێژم
کاتێ کە قۆڵی شل ئەجووڵێنی
نم نم فرمێسکی تاسەم ئەڕێژم
***
کاتێ ئەتبینم سەرنجی چاوم
ئەچەقێتە سنگ پێستی ناسکت
لانکەی ئاواتی دڵەی سووتاوم
ئەجووڵێتەوە لەگەڵ باسکت