سەوزی کاڵ
از کتاب:
گوڵ ئەستێرە
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
1 دقیقه
890 مشاهده
ئەی گوڵی سووری باخی گیان
لە شیعری سەوزی کاڵی جوان
گەڵای پاراوم بۆ چنیت
تۆ ئیلهامی شیعری منیت
لە تاڤگە لە کەژی بەفرین
زەردەپەڕ، قەڵەبەزی زیوین
خونچەی ئاڵ، چرۆی تەڕ، پاراو
شەونم، بریسکەی خۆرەتاو
شیعری شیرینم بۆ مژیت
تەنیا تۆی لە دڵما ئەژیت
چیم زانی لە وردەکاری
لە وەسفی جوانی دڵداری
هەمووم کرد بە شیعر بۆ تۆ
بە هۆنراوەی گەش وەک پشکۆ
لەوە زیاتر هیچ نازانم
بۆیە سستە شیعرەکانم
مەگەر چاوەڕێ بی جوانی
پیرت بکەم بە گۆرانی