شەتێ ئاوی کە زاهید بۆ وزوویەک کردووە زایع

از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
 1 دقیقه  2370 مشاهده
شەتێ ئاوی کە زاهید بۆ وزوویەک کردووە زایع
فەقیرە، هەر بە بایەک ئەو هەموو ڕەنجەی چووە زایع
میسالی وایە بەحرێ گەوهەری دابێ بە خەرموهرێک
لە بۆ دنیا ئەوی عومری ئەزیزی کردووە زایع
هەتا تۆ چوویە گوڵشەن، گوڵ بە بێنی میسکی زوڵفت کەوت
کە وا ئەو ڕەنگە خۆشەی سیس و هەم بێنی بووە زایع
نەکەوتە دام و، ڕامی کەس نەبوو وەحشی نیگاری من
جیهانێ سەعی و کۆشش چوو لە ڕێی ئەم ئاهووە زایع
خەتی دا ڕوومەتی تۆ، موو لە چاوی عاشقانت هات
نەماوە، چاوەکەم، چاوێ نەبووبێ بەم مووە زایع
مُؤذنعربی بەزمی شەو وەک مورغی بێوادە دەشێوێنێ
هەموو وەختی لە ئێمە کردووە بەم قوو قووە زایع
لە بۆ ئەربابی دنیا قەت مەدە بەست و بەیانی عیشق
کە مەحویتخلص شەرحی نوکتەی جانفزا بۆ مردووە زایع