چەند وشەیەکی پێویست

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 2 دقیقه  503 مشاهده

ئەو برا و خوشکانەی کە ئەم دیوانی شێعرەیان دەسکەوت ئەیانەوێ خاوەنەکەی بناسن هەتا بزانن کێیە و چییە و چی لە بارایە و ئایا چ نرخ و توانایەکی هەیە لە جیهانی شێعر و ئەدەبدا. ئینجا ئەوا زۆر بە کورتی خۆم بەم برا و خوشکانە ئەناسێنم.

ناوم عەلی کوڕی عارف ئاغای کوڕی عەزیز ئاغا. لە بنەماڵەی ئاغا تەهام. لە ساڵی ١٩١٠ هاتومەتە دنیاوە. خوێندنم هەتا قوتابخانەی ناوەندی «متوسطهعربی» تەواو کرد. لەبەر کەم دەستی باوکم نەمتوانی بچمە بەغدا بۆ تەواو کردنی «تحصيلیعربی» سانەوی و كليهعربی. لە ساڵی ١٩٣٤ دا کرام بە نووسەر لە دادگای سولەیمانیمکان. لە ساڵی ۱۹٥٨ دا لەبەر هەندێ هۆی خێزانی و صحیعربی تەقاویت کرام.

هەر لە مناڵیەوە حەزم لە شێعر خوێندنەوە ئەکرد. باوکم کۆمەڵە شێعرێکی زۆری «نالیشخص و کوردیشخص و سالمشخص و شێخ ڕەزاشخص و وەفاییشخص و خەستەشخص» وە گەلێ شاعیری تری نوسیبۆوە. موتالای ئەو شێعرانەم ئەکرد، وە ئەمە زۆر جار هەستی ئەجوڵانم و پاڵی پێوە ئەنام کە شێعر دابنێم.

ئەو شێعرانەی کە نیشانی مامم «ئەحمەدی عەزیز ئاغا» ئەدا پێ ئەکەنی و گاڵتەی پێ ئەکردم بەڵام من کۆڵم نەدا هەتا ڕۆژێک پارچە شێعرێکی خۆمم برد بۆ مامۆستام زیوەر، خوێندیەوە و وتی عەلی ئەم شێعرە زۆر جوانە ئومێدم هەیە کە سەرەتای پێ گەیشتن و سەرکەوتنت بێ لە دنیای ئەدەبا.

شێعرەکانم لەسەر شێوەی کلاسیکیه. لە سەرەتای لاویمەوە زۆر دڵبەند «معجبعربی» بووم بە نالی و کوردی و سالم و شکری و شێخ ڕەزا و زێوەرشخص و بێ کەسشخص و حەمدیشخص و بە شاعیرە لاوەکانی وەکوو هەردیشخص و دڵدارشخص و هێمنشخص و کامەرانشخص و ئەخۆلشخص. بەداخەوە لەگەڵ شێعری ڕوانگەدا هیچ ئاشنا نیم هەرچەندە گەلێ لە شێعری لاوەکان لەم بابەتەوە زۆر جوان و پەسەندە.

لە کۆتاییدا زۆر سوپاسی کاک محەممەد قفگانشخص ئەکەم کە یاریدەی دام بۆ چاپکردنی ئەم دیوانە کە تەنها بریتی یە لە هەڵبژاردەی شێعری دڵداری. شێعرەکانی تر کە کۆمەڵایەتی و وڵاتپەروەری و چەند شین نامەیەکە ئەگەر یەزدان یاریدەم بدا لە دواڕۆژ بۆ چاپکردنیان ئەوا مایەی شادییه.