چەند وشەیەکی پێویست

لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 2 خولەک  537 بینین

ئەو برا و خوشکانەی کە ئەم دیوانی شێعرەیان دەسکەوت ئەیانەوێ خاوەنەکەی بناسن هەتا بزانن کێیە و چییە و چی لە بارایە و ئایا چ نرخ و توانایەکی هەیە لە جیهانی شێعر و ئەدەبدا. ئینجا ئەوا زۆر بە کورتی خۆم بەم برا و خوشکانە ئەناسێنم.

ناوم عەلی کوڕی عارف ئاغای کوڕی عەزیز ئاغا. لە بنەماڵەی ئاغا تەهام. لە ساڵی ١٩١٠ هاتومەتە دنیاوە. خوێندنم هەتا قوتابخانەی ناوەندی «متوسطهعەرەبی» تەواو کرد. لەبەر کەم دەستی باوکم نەمتوانی بچمە بەغدا بۆ تەواو کردنی «تحصيلیعەرەبی» سانەوی و كليهعەرەبی. لە ساڵی ١٩٣٤ دا کرام بە نووسەر لە دادگای سولەیمانیشوێن. لە ساڵی ۱۹٥٨ دا لەبەر هەندێ هۆی خێزانی و صحیعەرەبی تەقاویت کرام.

هەر لە مناڵیەوە حەزم لە شێعر خوێندنەوە ئەکرد. باوکم کۆمەڵە شێعرێکی زۆری «نالیکەس و کوردیکەس و سالمکەس و شێخ ڕەزاکەس و وەفاییکەس و خەستەکەس» وە گەلێ شاعیری تری نوسیبۆوە. موتالای ئەو شێعرانەم ئەکرد، وە ئەمە زۆر جار هەستی ئەجوڵانم و پاڵی پێوە ئەنام کە شێعر دابنێم.

ئەو شێعرانەی کە نیشانی مامم «ئەحمەدی عەزیز ئاغا» ئەدا پێ ئەکەنی و گاڵتەی پێ ئەکردم بەڵام من کۆڵم نەدا هەتا ڕۆژێک پارچە شێعرێکی خۆمم برد بۆ مامۆستام زیوەر، خوێندیەوە و وتی عەلی ئەم شێعرە زۆر جوانە ئومێدم هەیە کە سەرەتای پێ گەیشتن و سەرکەوتنت بێ لە دنیای ئەدەبا.

شێعرەکانم لەسەر شێوەی کلاسیکیه. لە سەرەتای لاویمەوە زۆر دڵبەند «معجبعەرەبی» بووم بە نالی و کوردی و سالم و شکری و شێخ ڕەزا و زێوەرکەس و بێ کەسکەس و حەمدیکەس و بە شاعیرە لاوەکانی وەکوو هەردیکەس و دڵدارکەس و هێمنکەس و کامەرانکەس و ئەخۆلکەس. بەداخەوە لەگەڵ شێعری ڕوانگەدا هیچ ئاشنا نیم هەرچەندە گەلێ لە شێعری لاوەکان لەم بابەتەوە زۆر جوان و پەسەندە.

لە کۆتاییدا زۆر سوپاسی کاک محەممەد قفگانکەس ئەکەم کە یاریدەی دام بۆ چاپکردنی ئەم دیوانە کە تەنها بریتی یە لە هەڵبژاردەی شێعری دڵداری. شێعرەکانی تر کە کۆمەڵایەتی و وڵاتپەروەری و چەند شین نامەیەکە ئەگەر یەزدان یاریدەم بدا لە دواڕۆژ بۆ چاپکردنیان ئەوا مایەی شادییه.