سەعات

از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  975 مشاهده
چک چکی سەعات دەڵێ: وشیار بە
تەوەزەل مەبە، خەریکی کار بە
وەک من تێکۆشە بەڕۆژ و بەشەو
هیچ پەیدا نابێ بە تەنبەڵی و خەو
ماندوو بوون و کار مایەی ژیانە
بێکار ڕابواردن ڕەنج و زیانە
گەر من کارنەکەم لەشم ژەنگ دێنێ
دەچمە سەر وەستا هەڵم وەشێنێ
مرۆڤ کار نەکا، کاری زۆر لەنگە
ژەنگی بێکاری شوورەیی و نەنگە