سەعات

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  1424 بینین
چک چکی سەعات دەڵێ: وشیار بە
تەوەزەل مەبە، خەریکی کار بە
وەک من تێکۆشە بە ڕۆژ و بە شەو
هیچ پەیدا نابێ بە تەنبەڵی و خەو
ماندووبوون و کار مایەی ژیانە
بێکار ڕابواردن ڕەنج و زیانە
گەر من کار نەکەم لەشم ژەنگ دێنێ
دەچمە سەر وەستا هەڵم وەشێنێ
مرۆڤ کار نەکا، کاری زۆر لەنگە
ژەنگی بێکاری شوورەیی و نەنگە