یاری
بۆ کتێبی سەرەتایی
لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
838 بینین
تۆپی یاریم زۆر خۆش دەوێ
یاریم لەبەرچاو ناکەوێ
پیاو بەوەرزش بەهێز دەبێ
لای مەردم خاوەن ڕێز دەبێ
وەرزش مرۆ ئازا دەکا
ئازا وڵات ئاوا دەکا
من لە وەرزش پاڵەوانم
ڕۆڵەی ئازای کوردستانم