بەشی سێهەم

از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  852 مشاهده

نامیلکەیەکم لە شام چاپکرد بەناوی «بەیتی سەرەمەڕ و لاسایی سەگ و مانگەشەو» دەگەڵ چاپخانەیەکدا ناردم بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و لە موسڵمکان کەوتنە بەر چنگوڕکی شورتەی نوری سەعیدشخص و بە خڕو پڕی لەناو بران تەنیا چل نوسخەیەک کە خۆم گلم دابوونەوە لەو نامیلکە بڵاوبوونەوە. وام بە باش زانی بەیتی سەرەمەڕەکە دەگەڵ هێندێک لە بەرهەمەکانی ساڵانی بەر لە چل و هەشتیشا بۆ نموونەی هۆنراوەی ئەو سەردەمەم نیشانی خوێندەوارانی کوردی بدەم. ئەوی شیاوی باسە، جیا لە «ئاڵەکۆکاعلام» کە سۆڤیات لە تەورێزمکان بۆیان چاپ کردم نزیکەی دوو هەزار بەیتێکم بە چاپ نەکراوی لەو ناوەدا مایەوە و دەستم پێ ڕاناگەن و نازانم ماون یان سووتاون و لەناو براون. بە هومێدم ڕۆژێک دەست کەونەوە و ڕووناکی ببینن.