بەشی سێهەم
لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
856 بینین
نامیلکەیەکم لە شام چاپکرد بەناوی «بەیتی سەرەمەڕ و لاسایی سەگ و مانگەشەو» دەگەڵ چاپخانەیەکدا ناردم بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و لە موسڵشوێن کەوتنە بەر چنگوڕکی شورتەی نوری سەعیدکەس و بە خڕو پڕی لەناو بران تەنیا چل نوسخەیەک کە خۆم گلم دابوونەوە لەو نامیلکە بڵاوبوونەوە. وام بە باش زانی بەیتی سەرەمەڕەکە دەگەڵ هێندێک لە بەرهەمەکانی ساڵانی بەر لە چل و هەشتیشا بۆ نموونەی هۆنراوەی ئەو سەردەمەم نیشانی خوێندەوارانی کوردی بدەم. ئەوی شیاوی باسە، جیا لە «ئاڵەکۆکناوی تایبەت» کە سۆڤیات لە تەورێزشوێن بۆیان چاپ کردم نزیکەی دوو هەزار بەیتێکم بە چاپ نەکراوی لەو ناوەدا مایەوە و دەستم پێ ڕاناگەن و نازانم ماون یان سووتاون و لەناو براون. بە هومێدم ڕۆژێک دەست کەونەوە و ڕووناکی ببینن.