ئاواتەخوازی
از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
1 دقیقه
1020 مشاهده
وێنەیەکی خۆم بە یادگار داوە بە شاعرەیەکی ڕووس ئەمەم لە پشتەکەی نووسیوە:
«نینا» دەپرسن کێیە لە گەڵتا
بڵێ هەژاری کوردی هەژارە
لەسەر نیشتمان بێ نیشتمانە
لە ڕێی وڵاتا وێڵە و ئاوارە
ژیانی جوانیی چوو، نەگەیی بە دڵ
بە دووی دەرمانا دڵ بریندارە
سرەوتی نییە لە سوێی کوردستان
جەرگ سووتاوە و دەم بە هاوارە
چاوی لە یاریی سۆڤێتستانە
هەر ئەو بۆ کوردی بێچارە چارە
زۆر بە ئاواتە ڕۆژێک ببینێ
کورد و کوردستان ئازا و ڕزگارە