پێشکەش

از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  1035 مشاهده
وێنەیەکی خۆم بە یادگار داوە بە «مستەفا سەلماسیشخص» لە مۆسکۆ ئەمەم لە پشتەکەی نووسیوە:
بۆ بیرەوەری ڕۆژێک لە ڕۆژان
کاکە ئەم وێنەم با لات بمێنێ
منی هەژار و دەربەدەر و وێڵ
هەر ڕۆژ لە جێیەک، هەردەم لە شوێنێ
کێ زانی لە کوێ شرت و گوم دەبم
چوزانم گەردوون چم بەسەر دێنێ
من ئاوادەبم لە پەردەی خاکا
نە دۆست نە ئاواڵ نە خەمڕەوێنێ
وێنەی هەژاریم ببێ بۆ دواڕۆژ
ئەو لە جیاتیی من کوردان بدوێنێ
زۆڵە ئەو کەسەی لە ڕێی ئازادی
ئەگەر پێویست بوو خۆی بۆ نەمرێنێ